هیڤی هه‌یاف:لای یه‌كێتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت نییه‌ به‌ڵام 6ی حوزه‌یران خیانه‌ته‌

میدیایی فەرمی یەكێتی رووداوەكانی ٦ـی ئەم مانگە بە خیانەتە گەورەكەی٦ـی حوزەیران ناودەبات و دەلێت”ئەوەی شەش لایەنەكە كردیان خیانەتێكی گەورەبوو”.

لەمباریەوە ھیڤی ھەیاف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری ھەولێر لەسەر لیستی گوڕان ڕایگه‌یاند:”لای یەكێتی ١٦ ی ئۆكتۆبەر خیانەت نیە كە تێیدا باڵێكی ئەو حزبە كەركوكیان بە خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ به‌خیانەت ڕادەستی حەشدی شه‌عبی كرد، بەلام ٦ـی حوزەیران كە پەڕلەمان بڕیاریداوە ماف بدرێتەوە خاوەن ماف خیانەتە!”.

جێی ئاماژەیە لە ٦ـی ئەم مانگە پەڕلەمانی عێراق بڕیاریدا ٪‏١٠٠ـی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی عێراق بە دەست جیا بكرێنەوە ،ئەم بڕیارەی پەڕلەمان یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی نیگەرانكردووە و شەش لایەنی ناڕازی ھەرێم دەلێن نێگەرانی یەكێتی بۆ تەوزیركردنەوەكەی دەگەڕێتەوە.

 

Back to top button