بەتۆمەتی گەندەڵی و دزیکردن ڕێگری له وهزیرێكی گۆران دهكرێت
دەرباز محەمەد “وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق” لەکاتی چوونی بۆ لای کاروانی سەیارەکانی خۆی لە لەلایەن پشکنەری گشتی وەزارەتەوە ڕێگری لێدەکرێت و ناهێڵڕێت بەو ئوتومبێلانەی بۆی دابین کراوە هاتوچۆ بكات.
ڕێگریکردن له دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لهسهرفراكسیۆنی گۆڕان لەلایەن پشکنەری وەزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عیراق بەهۆی بوونی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵیەوەیە کەلەسەر ناوبراو هەیە ، بەتایبەت لە چەند ساڵی رابردوودا بەو هۆیەی وەزیر بووە توانیویەتی لەوکۆمەکانهی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی هاریکاری نێودەوڵەتی ویونسێفەوە بۆ ئاوارەکان دابین کراوە بەشێکی زۆری بۆخۆی بەرێت.
ئەمە بێجگە لەوەی کە مامەڵەی کڕینی پێداویستی ئاوارەکانی بەچەند کەسێکی نزیک لەخۆیەوە داوەو دووبارە لەوڕێگایەوە بە ناشەرعی توانیویەتی داهاتێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە.
دهربازمحەمەد جاف وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەساتی لێكۆڵینەوەدا، پشكنەری گشتی وەزارەت پێیدەڵێت “تۆ گەندەڵیت و رێگەنادەم پارە و موڵكی گشتی بخەیتە خزمەت ماڵ منداڵەكانتەوە”.
وەزیرەكەی گۆڕان دەیان دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە و چەند جارێكیش لە جڤاتی نیشتیمانی پرسی گەندەڵییەكانی دهرباز محەمەد باسی لێوەكراوە.