مه‌سعود حه‌یده‌ر :عێراق به‌ره‌و هه‌لدێری ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی فریای نه‌كه‌وێت
مەسعوود حەیدەر پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی ( كێ ئەتوانێ عێراق رزگار بکات لەم قەیرانە ؟) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی ” لە ئەنجامی ئەو بێ متمانەییەی دروست بووە لە نێوان پێکھاتەکان و قەوارە سیاسێکان بە ھۆی تەزویر و ئەنجامی متمانەپێنەکراوی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەلایەن بەشێک لە قەوارەکان و دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق کە پرۆسەکەی ئاڵۆزتر کرد، عێراق کەوتۆتە ناو تونێڵێکی تاریکەوە کە ئەوسەری لێ دیارنییەو وەکو ھەرکێشەیەکی تر لە عێراق سیاسێکان بە ئاسانی بۆیان چارەسەر ناکرێت”.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سعود حه‌یده‌ر نوسیویه‌تی و ده‌لێت:” ەم بابەتە جگە لە رەھەندی سیاسی، لایەنی دەستوری و یاسایی ھەیەو دوای سوتاندنی سندوقەکان و ئامێرەکانی دەنگدان لە رەسافەی بەغداد، بێ متمانەیی بێ سنوور بووەو بیرورای جیاواز ھەیەو لە نێوماڵی عەرەبی ، بەرەی دەرنەچۆکان وبەرەی دەرچۆکان کە تۆمەتبارن بە تەزویر پەنجە بۆ یەکتر رەدەکێشن و یەکتر تۆمەتباردەکەن”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی پێداوه و ده‌شڵێت:” بەشێکی زۆری ئەم کێشانە پەیوەندی بە نێوماڵی شیعەوە ھەیە و پاشان پەیوەندی بە ململانێی جەمسەرە دەولی ئقلیمێکانەوە ھەیە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران کە پێشبینیمان دەکرد کارێکی زۆر قورس بێت. دوای ئەم ھەموو روداوانە پێویستە دادگای باڵای فیدراڵی بێتە ناو پرۆسەکەوە، دادگای باڵا درک بە قورسی کێشە سیاسێکانی عێراق دەکات و بۆ چارەسەر ھەمیشە بڕیارێک ئەدات کە ھەموو لایەنەکان ھەست بکەن بەرژەوەندیان پارێزراوە”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا چه‌ند بژارده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌خاته روو نوسیویه‌تی :” ەم قۆناغەشدا چەند بژاردەیەک لە پێش دەسەڵاتی دادوەری عێراقە؛
١- بەردەوام بوون لەسەر ژماردنی دەستی ، کە پێشبینی دەکرێت کێشەکان ھێندەی تر ئاڵۆزبێتەوە.
٢- ھەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەی پەرلەمان ورازیبوون بە ئەنجامی ھەلبژاردنەکان وەکو کۆمسیۆن رایگەیاند کە ئەمەش نارازیبوونی گروپی دەرنەجۆکانی لێ دەکەوێتەوە.
٣- رازیکردنی دەرنەچۆکان بە چەند کورسیەک و راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی.
٤- ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن کە دەبێتە ھۆی چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و نائارامی و پشێوی.
عێراق بەرەو ھەڵدێر دەڕوات، ئەگەر دادگای فیدراڵی فریای نەکەوێ.