هیچ سندوقێكی ده‌نگدان به هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانی پێنه‌گه‌یشتووه
دوای ئه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خۆراك له بەری رەسافەی به‌غدا كه‌وته‌وه كه سندوقی ده‌نگدانه‌كه‌ی 12ی ئایاری تێدا هه‌ڵگیرابوو،
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق هه‌ر زوو هه‌واڵی ئاگره‌كه‌ی کۆگای کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکان، لەناوچەی ڕەسافە لە شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغداد کە سندوقەکانی دەنگدان تێدا بوو بڵاوكرده‌وه.
دواتر قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: توانراوه ئه‌و ئاگره كۆنترۆڵ بكرێت كه ئه‌مڕۆ به‌هۆكارێكی نادیار له كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی ره‌سافه روویدا، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه یه‌ك سندوقیش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه نه‌سوتاوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ین.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: “سوتانی ئه‌و كۆگایه پلان بۆدانراو بوو، بۆئه‌وه‌یه ساخته‌كارییه‌كان له‌گه‌لی عێراق بشاردرێته‌وه”.
سه‌لیم جبوری وێرای ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه به “ئه‌نقه‌ست” ناوده‌بات داواشیكرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دووباره بكرێته‌وه.
نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه له‌ڕاگه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: “قسه‌كانی نێرده‌ی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق له‌باره‌ی هه‌بوونی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها گومانه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی،خوێننه‌وه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵێك زانیاری مه‌ترسیداریان ئاشكراكرد، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خسته ژێر پرسیاره‌وه”.
لای خۆیه‌وه زیا ئەسەدی بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی موقتەدا سەدر لە پۆستێكیدا كە لە هەژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگه‌یاند:” ئەوانەی ئەمڕۆ كۆگای سندوقەكانی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقیان لە رەسافەی بەغدا سوتاند، مەبەستیانە ئەنجامەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن رەت بكەنەوە و كارتەكانی دەنگدان لەناوببەن”.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر سوتاندنی ئەو كۆگایەی كۆمسیۆن لە بەغدا، كە دەنگەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی تێدا هەڵگیراوە، دێتەدەنگ و ڕەتیدەكاتەوە ئەو رووداوە كۆتایی بەكێشەو ئاڵۆزییەكان بهێنێت.
سیروان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕاگەیاند: بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق یارییەكی پیس بوو بۆ تێكدانی پرۆسەی سیاسی و دەربڕینێكی نایاسایی و نادەستوریش بوو، لەچوارچێوەی ململانێی نێوان سوننەو سوننە لەلایەك و ناوخۆی شیعەكان و هاوكات نێوان شیعەو سوننەكاندا.