پەکەکە بەشداری لە ئازادکردنەوەی مووسڵدا ناکات
خواكوڕك
شاخەوان عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ نەهاتووە و هیچ میحوەرێکی شەڕیشیان پێ نەدراوە.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە خشتەی بەشداریکردنی هێزەکانی ئازادکردنەوەی مووسڵدا، بەهیچ شێوەیەک ناوی پەکەکە نەهاتووە و بۆیان نییە بەشداری لەئازادکردنەوەی مووسڵ بکەن”.
ئەمڕۆ شەممە 8\10\2016، شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق، دێنە هەولێر و لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەی سەربازی دەکرێت کە پەیوەندی بە ئازادکردنەوەی مووسڵ هەیە و پەکەکەش بەشداری ناکات لەو شەڕەدا ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق وای گوت”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە مەزڵوم شنگالی، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال یەبەشە ڕای گەیاندوو، ئەوان وەکوو پەکەکە بەشداریی ئازادکردنەوە مووسڵ دەکەن.