به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌م یاریزانه‌ی فرۆشت.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەتەواوی لەگەڵ یانەی واتفۆردی ئینگلیزی رێکەوتووە تا یاریزان دۆلۆفیۆ نەگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەو بەرەسمی ببێتە یاریزانی ئەو یانە ئینگلیزییە.”

لە گواستنەوەکانی زستانەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە خواستن دۆلۆفیۆی بۆ شەش مانگ بە یانەی واتفۆرد داو ئەو یاریزانەش دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز، بڕیاریدا نەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەم هاوینەداو لەو یانە ئینگلیزییە درێژە بە یاریکردن بدات.

له‌و باره‌وه‌، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ یانەی بەرشەلۆنەو واتفۆرد رێکەوتوون ئەو یاریزانە بە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات و لە رۆژانی داهاتوو بەرەسمی گرێبەستەکە لە نێوان هەردوولادا رادەگەیەنرێت.

Back to top button