په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب له سلێمانی لایه‌نێك له 40% ده‌نگه‌كانی له ده‌ستده‌دات.
له باره‌ی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسایی سه‌ر به نوری مالیكی له په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت.” دوای هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست گۆرانكاری به‌رێژه‌ی (30-40%) روو ده‌دات له‌سه‌ر جه‌م پارێزگاكان.”
له‌و باره‌وه، په‌رله‌مانتار ( نه‌هله هیابی ) له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه.” كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته كاری گه‌وره كراوه، ئاشكرا بووه به‌ملیۆنان كارتی ده‌نگدان بۆلایه‌نێكی دیاری كرا‌و بووه، دوای ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ساخته‌كاریه‌كان ئاشكرا ده‌بن به‌هۆی به‌راورد كردنی ژماره‌ی كارتی ده‌نگه‌كان و په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران.”
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به نوری مالیكی باسی له‌وه‌شكردووه بۆ “سومه‌ریه نیوز” كه له پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا، سه‌لاح ددین ، سلێمانی ، كه‌ركوك ، ئه‌نبار ، دیالی ) گۆرانكاری جه‌وهه‌ری ده‌كرێت دوای ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و رێژه‌ی گۆرانكاری له (30-40%) ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م رێژه‌یه زیاتر به‌رز بێته‌وه ، له پارێزگاكانی تر ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆرانكاری بكرێت هه‌ندێك له‌ناوه‌كان سه‌ربكه‌ون و هه‌ندێكی تر دابه‌زن.”