كۆمسیۆن سێ قه‌واره‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و 38 قه‌واره‌شی په‌سه‌ندكرد.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند.” كه‌ 38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون و سێ قەوارەش ڕەتکراوەتەوە.”

له‌و باره‌وه‌، (شۆڕش حەسەن) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆن لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگه‌یاند.”كه‌ ئەو قەوارانەی ڕەتکراونەتەوە کەموکوڕییان هەبووە لەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشیان کردووە و دەتوانن تانە بدەن.”

ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه‌ لە 18 و 19 و 20ی مانگەوە دەستدەکرێت بە وەرگرتنی هاوپەیمانێتی نێوان قەوارەکان، دوای وەرگرتنی و لێکۆڵینەوەی تانەکان.”

ئاماژەی بەوەش کرد، 3ی مانگی داهاتوو تا 25ی هەمان مانگ، دەستدەکەن بە وەرگرتنی کاندیدانی ئەو قەوارانەی پەسەند کراون.”

Back to top button