به‌ شه‌ربه‌تی خه‌یار چه‌وری وورگت له‌ ناوببه‌ به‌م رێگایه‌.

بەم شەربەتە سەرسورهێنەرە دەتوانی چەوری وورگ بتوێنیەوە وە شێوازی دروستکردنی ئەم شەربەتە ئاسانە و ئەگەر بە بەردەوامی بەکاربهێندرێت بەمسۆگەری ئەنجامی دەبێت.”

چاڵاکی زيندەپاڵ کەم دەبێتەوە لەکاتی نووستن، ئەگەر ئەم شەربەتە پێش نووستن بخورێت ئەوسا کاریگەری خۆی دەکات وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری لەش، بەتایبەتی چەوری وورگ.

خەیار و لیمۆیەکە لەم شەربەتەدا کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسيد، کە دەبنە هۆی کاریگەرێکی بەهێز بۆ لەدەستدانی کێش.
زەنجەفیل و دارى عوويد (Aloe Vera) هانی مێتابۆليزم دەدەن.

پێكهاتەکان

١ خەیار
١ لیمۆ
١ دەسک لە کەرەوز
١ کەوچکی چێشت لە زەنجەفیلی ڕەندەدراو
١ کەوچکی چێشت لە شەربەتی دارى عوويد (Aloe Vera)
١/٢ پەرداخ ئاو

ڕێنمايى
ئەم پێکهاتانە بە شێوەی شەربەت بخۆوە پێش نووستن.

س. ته‌ندروستی

Back to top button