وه‌زاره‌تی دارایی، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به پێشمه‌رگه و ناوه‌خۆشه‌وه، مووچه وه‌رده‌گرن پێش جه‌ژن
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رایگه‌یاند، پێش جه‌ژن ته‌واوی مووچه خۆڕانی كوردستان و به پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆشه‌وه مووچه‌یان پێش جه‌ژن وه‌رده‌گرن”. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌غدا پێش جه‌ژن 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت”.
د. فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به رووداوی راگه‌یاندووه” قسەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵێنی ئەوەی وەرگرتووە، كە بەغدا پێش جەژن 317 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، هه‌روه‌ها گوتیشی” قسەم لەگەڵ ئەو كەسە كردووە كە لە وەزارەتی دارایی، بەرپرسی خەرجكردنی پارەیە و گوتوویەتی 317 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان پێش جەژنی رەمەزان دەنێردرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته روو، ئێستا لە عێراق دەستكراوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران “بۆیە چاوەڕوان دەكرێت پشكی 317 ملیار دیناری هەرێمی كوردستانیش پێش جەژن بێت”.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ته‌كانی تێدا بوو، جگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوه‌خۆ و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی تر، به‌ڵام له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی له‌زاری وه‌زیری دارایی ده‌لێت، مووچه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماونیش دابه‌ش ده‌كرێت، پێش جه‌ژن، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێت، 317 ملیار دیناره‌كه‌ی بۆ مووچه خۆڕان دانراوه له به‌غدا وابریاره پێش جه‌ژن له‌گه‌ڵ پێدانی مووچه له عێراق بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان”.