رۆژنامه‌ی فه‌رمی عێراق: تا كۆتایی ساڵی 2018 حكومه‌تی نوێ له‌ عێراق پێكنایه‌ت

له‌ راپۆرتێكی دا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 11ی 6ی 2018 بڵاوی كردۆته‌وه‌، رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، ئاشكرای كردووه‌، كه‌ تا كۆتایی ساڵی 2018 حكومه‌تی نوێی عێراق پێكنه‌هێنراێت چونكه‌ سه‌ختی و ئاڵۆزی زۆری دێته‌ رێگا و دۆخه‌كه‌ بۆ وه‌ها رێكه‌وتێك له‌بار نیه‌”.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی دا كه‌ به‌ پێشبینی خستوویه‌ته‌ روو، ئاشكراشی كردووه‌، ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتیگه‌یشتنانه‌ی تا ئێستا درووست بوون، ده‌ره‌نجام كوتله‌یه‌كی 222 كورسیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یشه‌ 107 ئه‌ندام وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی قۆناغی داهاتوو له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌بن، به‌ڵام هه‌ندێك ناوه‌ندی سیاسی وای ده‌بینن، ساڵی 2018 كۆتایی دێت بی ئه‌وه‌ی بتوانرێت حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت، چونكه‌ تا ئێستا لێكـیگه‌یشتن و ریككه‌وتنه‌كان سه‌قامگیر و جێگیر نیین”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی ئیراده‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه‌، لێكتێگه‌یشتن به‌رده‌وامه‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كاندا و هیچ هێڵێكی سوور له‌ نێوانیاندا نییه‌، پێده‌چێت كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ 222 كورسی له‌ خۆده‌گرێت پێكبێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا 107 كورسی په‌رله‌مان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن بمێننه‌وه‌، كوتله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ “سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكوه‌زیران”رێكده‌كه‌ون، لایه‌نی دووه‌میش وه‌ك چاودێر به‌سه‌ر كاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌شدا هاتووه‌” یه‌كێك له‌ كوتله‌كان له‌ 155 كورسی نزیك بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات ئه‌وكاته‌ هێزه‌كانی دیكه‌ش به‌ره‌و ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ دێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ رێككبكه‌ون”.

 

Back to top button