عادل باخه‌وان: ئه‌ی یادی قودسی كوردستان كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركراوه
عادل باخه‌وانه له وتارێكی دا له‌ژێر ناوی “وه‌همی ناسیۆنالیزم : ڕۆژی قودس له کوردستانی بێ که‌رکوکدا به‌رزڕاگیرا !” له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا بڵاوی كردۆته‌وه، تێدا نووسیویه‌تی”ڕۆژی قودس له کوردستانی بێ که‌رکوکدا به‌رزڕاگیرا ! و به‌غا و کوردستان به‌رز ڕاگیرا ! له سی ساڵی ڕابوردودا، بزوتنه‌وه‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردی، به‌رده‌وام حیکایه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌گێڕاینه‌وه که که‌رکوکیش قودسی کوردستانی ئێمه‌یه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌ی دا باخه‌وان ده‌شنووسێ” ڕاسته قودسی فه‌له‌ستینیه‌کان داگیرکراوه و جێگای خۆیه‌تی نه‌ک ئێمه، به‌ڵکو هه‌موو، ئازادیخوازانی دنیا، یادیبکهنهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته که قودسی ناسیۆنالیزمی کوردیش له 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 وه داگیرکراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیه که نه‌ک هه‌ر خالید مه‌شعه‌ل یان مه‌حمود عه‌باسی فهلهستنیمان نه‌بینی هه‌ڵوێستێکی هاووێنه‌یان له‌سه‌ر داگیرکردنی قودسی ناسیۆنالیزمی کوردی هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ” به‌ڵکو خودی ئه‌کته‌ره‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردیش، ڕۆژێکیان نیه بۆ پیرۆزکردنی که‌رکوک ! ناسیۆنالیزمی بێ سه‌مبۆل، وه‌ک ئاینی بێ خوا وایه ! گه‌ر بڕیاربوو که که‌رکوک سامبۆلی کوردایه‌تی نه‌بێت، گه‌ر بڕیاربوو که که‌رکوک به ئاسانی بۆ میلیشیاکانی وه‌ک عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و فه‌زڵی عه‌باس و حیزبوڵا چۆڵبکرێت، که‌واته بۆ ناونرا قودسی کوردستان ؟