هیومان رایتس واچ، به‌تووندی عه‌بادی ئاگادار ده‌كاته‌وه
خواكوڕك
له نامه‌یه‌كدا ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، هۆشداریه‌كی جدیی ده‌داته حكومه‌تی عێراق و حه‌یده‌ر عبادی، به سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق.
له‌نامه‌كه‌دا رێكخراوه‌كه داوای كردوه ڕه‌چاوی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی لای خواره‌وه بكات و نه‌هێڵێت سیناریۆكانی تكریت و فه‌لوجه و رومادی دووباره ببێته‌وه:
١/ به‌شداری پێنه‌كردنی یه‌كه‌كه و هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و هێزه‌كانی به‌در و كه‌تیبه‌ی حزب الله، چونكه گومانی تێوه‌گلانیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و سزا و كوشتن و تیرۆری جه‌سته‌یی و زیندانی به كۆمه‌ڵی سوننه‌كانی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان.
٢/ پێدانی داتا و زانیاری دروست له سه‌ر ڕێژه‌ی كوژراوان و بریندارانی ئۆپه‌راسێونه‌كان، و دیاری كردنی كه‌سایه‌تی قوربانیان. مه‌به‌ست لێره‌دا (كارمه‌ندی حكومی، سه‌رباز، خۆبه‌خش، هاوڵاتی، ژن و منداڵ)
٣/ به‌شداری پێنه‌كردنی منداڵان و نه‌وجه‌وانان له ڕا‌هێنان و به‌رانگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداری و به كارهێنانیان بو مه‌به‌ستی هه‌واڵگری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گواستنه‌وه و كاروباری لو‌جستی و سه‌ربازی.
٤/ ڕێگرتن له ده‌ستگیركردن و زیندانی كردنی هاولاتیانی عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و دروستكردنی تۆمه‌ت و سزادانیان به‌بی هیچ پروسه‌یه‌كی یاسایی و به‌بێ ئاماده‌بوو‌نی پارێزه‌ر و بوونی دادگا.
٥/ له سه‌ر حكومه‌تی عێراقی و ته‌واوی هێزه چه‌كداره فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق پیویسته ڕێگری و دژایه‌تی ئه‌و هێز و گروپانه بكه‌ن كه‌له ژێر سنووری كاركردن و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌واندا تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.