سه‌رۆككۆماری عێراق كۆشكی كۆماری گۆڕیوه بۆ كۆشكی خێزانی

فەخری کەریم، ڕاوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دایه ،یه‌كێك له‌و نوسه‌رانه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌لمه‌دا ده‌نوسن به ناوی ( عەلی عەبدولخالق) له تیراژی ژمارە (٤٢٠٧)ی ڕۆژنامەی (مەدا)دا بابه‌تێكی بە ناونیشانی (رئیس مع وقف التنفيذ) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ڕەخنەی توندی لە فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق گرتووە.
عەلی عەبدولخالق، نووسەر ڕۆژنامه‌ی (مه‌دا) نهێنیه‌ك ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت:” پێش ئەوەی فوئاد مەعسووم بکرێ بە سەرۆک کۆماری عێراق، لە خەیاڵی گەیشتن بەو پۆستە نەبووە، بەڵکوو بیری لە چوون بۆ لەندەن و ژیان لەنێو خانەوادەکەی کردووەتەوە”.
نوسه‌ره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ( مه‌دا) نوسیویه‌تی ”سەرۆک فوئاد مەعسووم، کۆشکی کۆماری گۆڕیوە بۆ ماڵێکی خێزانی بۆ میوانداریکردنی (برا، خوشک، مام، خاڵ و هاوسەرەکان) و مەعسووم وایکردووە سەرۆکایەتی بووەتە هەیوانێک کە کچەکەی (جوانە خان) تێیدا دەچریکێنێت، مۆری سەرۆک کۆماریشی بە فیعلی بەدەستەوە بێت و هەر خۆی ئامر و ناهی بێت“.
عەلی عەبدولخالق ده‌ڵێت:” سەرۆک کۆماری عێراق برایەکی خۆی لە لەندەنەوە هێناوەتەوە، ”بۆ ئەوەی کارێکی ئاسانی پێ بسپێرێت کە ئەویش سەرپەرشتیکردنی چاودێریکردنی کۆشکەکانی کۆمارییە بە سیفەتی (شارەزا) برایەکی دیکەی دامەزراندووە وەک ڕاوێژکارێکی موتەفەریغ. کوڕی خوشکەکەشی بە ڕاوێژکارێکی بێ مووچەی مانگانە دامەزراندووە. ئیتر بەرە بەرە بازنەی خزم و کەسوکارەکەی فراوان بوون لە دەوری، تا وای لێهات بەداخەوە کە خەڵکی گومانیان لێ دەکەن کە ڕەنگە واش نەبێ“.
له كۆتایی دا نوسه‌ره‌كه ده‌شلێت:” ئەو کەسانەی لە دەوروبەری مەعسووم دان، بە ڕادەیەک کەمتەرخەمن کە مەعسوومیان کردووەتە مایەی “گاڵتەجاڕێ”.
هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ریاز و نوسیویه‌تی :“ لە دوایین کۆنگرەی لووتکەی عەرەبی لە ڕیاز، وتارەکەی بەبێ ژمارەبەندیی لاپەڕەکان بۆ بنووسنەوە و دواجار وایلێهات، لاپەڕەکانی پاش و پێش کرد و بەو هۆیەوە کەس تێنەگەیشت لە وتارەکەیدا دەیەوێ چی بڵێت و بووە مایەی گاڵتەجاڕی”.