پهرلهمانی كوردستان لهدوای پرۆژهیی چاكسازی تاوتوێی پاشهكهوتی موچهی فهرمانبهران دهكات
وابڕیاره پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی كۆدەبێتەوە و دواتریش كاتێك بۆ نەمانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دیار بكهن.
جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “سبەی پەرلەمان تایبەت به تاوتوێكردنی پڕۆژەی چاكسازی كۆدەبێتەوە، بەو ئومێدەی بتوانین پڕۆژەكە پەسند بكەین”.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕاشیگهیاند: ” حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆچوونی خۆی لەسەر پڕۆژەكە دیاركردووە، ئێمەش وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ماددەكانمان دیاركردووە، بۆیە دڵنیام كۆبوونەوەی سبەی بە سەركەوتوو ئەنجامدەدرێت”.
جهعفهر ئیمینكی گوتی :”ئەو بابەتە پێشتر كێشەی لەسەر بوو، كاتێك كەوتە بەر ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و موزایەدە خراپتریش بوو، رەنگە بەشێك لە ھەڵەكانیش ھی خۆمان بێت وەك ئەندامانی پەرلەمان، ھەستیاریی دۆخی ھەرێمی كوردستان لەبەرچاو نەگیراوە، تا وای لێھات پڕۆژەكە دواكەوت”.
ههروهها گووتیشی :لە دوای پەسندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی، رەنگە كاتێك بۆ قسەكردن لەسەر نەمانی پاشەكەوت دیار بكەین و پاشەكەوت لە مووچەی فەرمانبەران نەمێنێ”.