حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كوێی ٢٧٠٤ زێندانی داعش ٨٥٣ زیندانی ڕاده‌ستی عێراق كردووه‌ته‌وه
دكتۆر دیندار زێباری، هه‌ماهه‌نگكاری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند::” له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێم ٨٥٣ زیندانی كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كراون، راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه”.
هه‌ماهه‌نگكاری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:”له مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٧ـه‌وه تا مارسی ساڵی ٢٠١٨، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له رێكخراوی داعش له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیندانیكراون، گه‌یشتۆته ٢٧٠٤ كه‌س”.
دكتۆر دیندار زێباری گوتیشی: له‌ماوه‌ی ته‌نیا ٨ مانگی رابردوودا ٨٥٣ له‌و زیندانیانه راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵ كراونه‌ته‌وه.