جڤاتی نیشتیمانی “داوای دورخستنەوەی عومەری سەید عەلی”دەكات
کۆبونەوەی ژوورە جیاوازەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە یان لاددانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە بەردەوامە.
لەدواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر کەمبونەوەی ڕێژەی دەنگدانی بزوتنەوەکە چەند ئەندامێکی جڤاتەکە بێ ئەوەی هیچ ڕێزێک بۆ رابردوی (عومەری سەید عەلی) ڕێکخەری گشتی ئێستای بزوتنەوەکە دابنێن بەتوندی هێڕش دەکەنە سەری و داوای دوورخستنەوەی دەکەن.
بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بەتوندی هێڕش دەکەن سەر ڕێکخەرەکەیان و بەهۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی بزووتنەوەکەیانی دەزانن، بەتایبەت دوای ئەوەی له هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی ئایار یه‌كێتی ساخته‌كاری ئه‌نجام دا‌و پرۆسه‌كه‌ی شێواند دواتر په‌لاماری مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆران و ته‌قه‌یان له گۆڕی ( نه‌وشیروان مسته‌فا )كرد ، ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌راندن ئەمەیان بەگەورەترین شكست و بێرێزی به‌رامبه‌ر به گۆرانخوازان ده‌زانن و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان ( عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ) ده‌گێرنه‌وه كه ترسنۆكانه خۆی شاردووه‌ته‌وه له ئاست روداوه‌كاندا .