سهرۆك بارزانی :یاریكردن بە ئەنجامەكان و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نییە
لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا لهگهڵ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق سهرۆك بارزانی ڕایگەیاند:” بۆ نەهێشتنی گومانەكان و خاوێنیی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بە هەموو ڕێكارێك ڕازین هەرلە ژماردنەوەی دەنگەكان یاخود بەدواداچوون بۆ سكاڵاكان لەهەر ناوچەیەك تەنانەت دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكانیش. سهرۆك بارزانی دەڵێت”بەڵام هەوڵدان بۆ یاریكردن بە ئەنجامەكان و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نییە”
ئهمرۆ دووشهممه 11ی6ی2018 سهرۆك بارزانی لهگهڵ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق له سهلاحهدین كۆبویهوه و سهرۆك بارزانی له كۆبونهوهكهیدا تێبینی لەسەر ئەدای كۆمسیۆن و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنو دەستكاری ئەنجامەكانو ساختەكاری و نهبوونی نوێنهری پارتی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق و سوتاندنی دهنگی پارتی له كهمپهكان بهشێكی گرنگ و ناوهرۆكی كۆبونهوهكهی سهرۆك بارزانی و باڵێۆزی ئهمریكا له عێراق بوو .
لە درێژەی وتەكانیداسهرۆك بارزانی بۆ باڵیۆزی ئەمەریكا ڕایگهیاند:”بۆ نەهێشتنی گومانەكان و خاوێنیی پڕۆسەكە پارتی بە هەموو ڕێكارێك ڕازین جا چ ژماردنەوەی دەنگەكان بێت یان بەدواداچوون بۆ سكاڵاكان لە هەر ناوچەیەك تەنانەت دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكانیش، بەڵام هەوڵدان بۆ یاریكردن بە ئەنجامەكان و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نییە. ئەوە زوڵمێكە لە پێشمەرگە دەكرێ و پێشمەرگە مافی خۆیەتی و پارێزگاری لە وڵاتەكەی كردووە و حەقی لەسەر هەموو لایەك هەیە و بۆچی دەبێ دەنگی پێشمەرگە بە بێ هۆكار و لەپێناو مەرامی سیاسیی هەڵوەشێندرێتەوە؟.”
دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، سهرۆك بارزانی جەختی كردوەتەوە، ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان ئەولەویەتەو پێویستە لایەنەكان ڕەچاوی بكەن پابەندبوونە بە سێ پڕەنسیپی (هاوبەشیو تەوافوقو هاوسەنگی) لە بوارە جۆراوجۆرەكانی حوكمڕانی، “لەژێر سایەی ئەو سێ پرەنسیپە پێویستە زۆر بە ڕوونی ڕێككەوتن لەسەر بابەت و كێشەكان و پێكهێنانی حكوومەتی تازە بكرێت.”