خواكوڕك ..ناوی دادوه‌رانی پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی بڕیاریدا كه (10) دادوه‌ر له دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنێت.
به پێی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی لای “خواكوڕك”ه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به ژماره (227) ڕۆژی 4یحوزه‌یرانی 2018 به واژۆی (بنگین قاسم محه‌مه‌د) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت ده‌رچووه.
به پێی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان (10) دادوه‌ر بۆ دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێنراون و به پێی حوكمی ماده‌ی 37برگه‌كانی 3و4 له یاسایی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یاسایی ژماره 23ی ساڵی 2007 ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه .
خواكوڕك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌كو دادوه‌ر له دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن بڵاوده‌كاته‌وه :
1. نشأت احمد رشید.
2. سامح عوسمان یونس.
3.محمد مسته‌فا محمود .
4. عبدالجبار عزیز حسن .
5. له‌تیف عوسمان شه‌ریف .
6.خدر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د.
7.شوان محی ا‌لدین عه‌لی .
8.كه‌مال عه‌بدولا ره‌فیق.
9.هاشم عبدالحتمد حمه سعید.
10. مصلح گه‌یلانی عومه‌ر.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له نوسراوه‌كه‌یاندا بریارده‌ده‌ن به دامه‌زارندنی ناوبراوان له دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.