ئەنجومەنی باڵای دادوەریی سەرۆكی كۆمسیۆن و جێگرەكەی دیارییكرد
دوای ئهوهی پهرلهمانی عێراق بڕیاری دیاری كردنی ژمارهیهك دادوهری دهركرد وهك سهرپهرشتیاری كۆمسیۆن تاكاتی یهكلاكردنهوهی تانهكانی لایهن سیاسیهكان لهبارهی ئاكامهكانی ههلبژاردن, ئهمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و جێگرەكەی دیارییكرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، بەر لەدەستكردن بە پڕۆسەی دووبارە هەژماركردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو دادوەرانەی كە كاروباری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەبەن، وەك سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆن و جێگرەكەی دیارییكردووە.
لە بەیاننامەیەكدا، دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، رایگەیاندووە، ئەو دادوەرانەی كە ئەركی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەبن، رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەیەكیان لە بارەگای ئەنجومەنی كۆمسیۆن سازكرد.
ئاماژەی بەوەشدا، لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و جێگرەكەی دیاری كران بێ ئەوەی ناویان ئاشكرا بكات.
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی باسی لەوەشكرد لە میانی كۆبوونەوەكەدا، بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیۆن لەگەڵ وتەبێژی ئەنجومەنی كۆمسیۆن دیاری كران.
عەبدولسەتار بەیرەقدار ئەوەشی وتووە “داوا لە ئەنجومەنی دادوەرەیی ھەرێمی كوردستان كراوە تا ئەویش سێ دادوەر بۆ بەڕێوەبردنی نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆك دیاری بكات”.
پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، نۆ دادوەیی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان دیاری كردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كارەكانی ئێستای كۆمیسیۆنی لەسەر دەنگۆی شكستهێنانی لە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە 12ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، هەڵپەسارد.