د.نجم الدین كریم :هه‌ندێ مافیا له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكه‌كه‌مدا گرتووه‌

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ریناو یه‌كێتی ناچاری ده‌كه‌ن شاری سلێمانی به‌جێ بهێڵێت و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یشیدا ده‌گرن، لە دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا رایگەیاند:” لە سلێمانی مافیا دەستیان بەسەر ماڵەكەیدا گرتووە. هیواشی خواست تا جەژنی قوربان دۆخەكە بگۆڕێ و بگەڕێتەوە كەركووك”.
 
سه‌باره‌ت به‌ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك گوتی “به‌شداری له‌ هیچ جۆره‌ چالاكی و كۆبوونه‌یه‌كی یەكێتی ناكه‌م، له‌ به‌رامبه‌ر كه‌سێك دانانیشم كه‌ زیانی به‌ گه‌ل و حزبه‌كه‌شم گه‌یاندبێ”.
 
لەبارەی ئەو داوای یاساییانه‌ی كه‌له‌ كه‌ركوك له‌سه‌ریان تۆماركراوه‌، پارێزگاری كه‌ركوك گووتی:” كە هیچ بنەمایەكی نیە، دووپاتیشی كردەوە پارێزەرێكی گرتبوو بۆ بەرگری لێكردنی لەبەردەم دادگا لە كەركووك، بەڵام دەمودەست خەڵكانێك بەتەلەفۆن و بەزمانی كوردی هەڕەشەی كوشتنیان لێ كرد ئەگەر كەیسەكە وەربگرێ و بەرگری لە پارێزگاری كەركووك بكات”.
 
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماله‌كه‌ی له‌ سلێمانی كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌لێت: “پێش ئه‌وه‌ی داوای یاساییشم له‌ دژ تۆمار بكرێت، هه‌ندێ مافیا له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكه‌كه‌مدا گرتووه‌، كه‌ خۆیان به‌یه‌كێتی ده‌زانن”.
 
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌شڵێت: بۆچاره‌سه‌ری دۆخی یه‌كێتی پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دوور بخرێنه‌وه‌ كه‌ %50ی خاكی كوردستانیان خسته‌ ژێر ده‌ستی دوژمن، یەكێتی ئەم هەموو قوربانییەی بۆ كوردستان داوە، دەتوانێ ئەم كێشەیە یەكلایی بكاتەوە.
 
له‌باره‌ی داهاتووی خۆی و مانه‌وه‌ لەناو یەكێتی دا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگەیاند:” لەگەڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی قسەیان كردووە و لە دوای جەژن باسی داهاتووی ئەو لەگەڵ یەكێتیدا یەكلا دەكەنەوە”.
 
له‌ كۆتایی دیمانه‌ ته‌له‌فیزیۆنیه‌كه‌یدا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگای كه‌ركوك بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و توركمانی جەژنی رەمەزانی لە گەلانی كەركووك پیرۆز كرد و پێی راگەیاندن هیوادارە تا جەژنی قوربان، شارەكە بگەڕێنێتەوە دۆخی جاران، جارێكی تر ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزاری پێشكەشی شارەكە بكات.
Back to top button