دەوڵەتی یاسا: تازه ژماردنەوەی دەنگەكان هیچ بایەخێكی نابێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی ده‌نگه‌كانی عێراق له‌ره‌سافه ئاگری تێبه‌ربوو, ئاست و قه‌باره‌ی ناكۆكیه‌كانی له باره‌ی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن زیاتر كرد, چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ئالۆزتركرد, هه‌ر له‌م چوار چێوه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌وله‌تی یاسا له راگه‌یێندراوێك رایگه‌باند:” تازه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هیچ بایه‌خێكی نابێت .
ئەمڕۆ دووشەممە لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند داواكاری بنەڕەتی ئەوان ڕاستكردنەوەی خیانەتە گەورەكەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقە لە ساختەكارییەكان و سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان. دووپاتی كردەوە تازە ژماردنەوەی بەدەستی دەنگەكان بایەخی نیە.
لیستی دەوڵەتی یاسا كە لەلایەن نووری مالیكی جێگری سەركۆمارەوە سەركردایەتی دەكرێ و لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا، مالیكی هەڕەشەی كردبوو ئەگەر هەڵبژاردن ساختەكاری تێدا بكرێ، شەڕی ناوخۆیی هەڵدەگیرسێ.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نووسیویەتی “لە دوای ساختەكارییەكان و سوتاندنی سندوقەكان، ژماردنەوەی دەنگەكانی ناو سندوقەكان بەدەست و بەراوردكردنەوەی لەگەڵ ئەنجامەكانی ژماردنی ئەلیكترۆنی، هیچ بایەخێكی نابێت، بۆیە پێكهێنانی حكوومەت بەساختەكاری و یاریكردنی ئاشكرا بەپرۆسەكە رەت دەكەینەوە”.
لیستەكەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق داوای كردووە چارەسەری ئەم دۆخە بكرێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی پارێزراو بێت و عێراق لە دارمان رزگاری بێت. ناشتوانین بەدواداچوونی ئەوانە لەبیر بكەین كە خیانەتە گەورەكەیان كرد و وێنەی عێراقیان شێواند و ئەم فیتنەیەیان ئەنجام دا.