سلێمانی چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار ٦٠ ده‌فته‌ر دۆلار له خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆری دراو ده‌دزن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/06/خانقا.jpg)
له‌شاری سلێمانی له نزیك ته‌رمیناڵی شاره‌زور له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌دارێكی نه‌ناسراو ده‌مامكدار بڕی (٦٠) ده‌فته‌ر دۆلار واته (٦٠٠,٠٠٠) هه‌زار دؤلارله كورێكی (حاجی حه‌بیب)خاوه‌ن نوسینگه‌ی بێ‌باك بۆ ئاڵوگۆڕی دراو ده‌سه‌ندرێت .
حاجی حه‌بیب خاوه‌نی نوسینگه‌ی بیباك گوتی :” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان ده‌مامكدار بوون نه‌ناسراونه‌ته‌وه و تائێستاش هیچ كه‌سێك به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیرنه‌كراوه”.
لای خۆشیه‌وه جه‌بار گۆران به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای فه‌ره‌یدون ده‌ڵێت:” چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵێك بازرگان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو ئوتۆمبێلێك ڕێگه‌ی پیگرتن و پاره‌یه‌كی زۆریان لێسه‌ندرا ئه‌م جۆره ڕوداوانه پێشتر له شاری هه‌ولێر ڕویانداوه ،به‌ڵام تاوانباران ده‌ستگیر كراون و به سزای خۆیان گه‌یه‌نراون “.
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی تا ئێستا هیچ كه‌سێكیان په‌یوه‌ست به‌م ڕووداوه ده‌ستگیر نه‌كردووه‌و ئاماده‌ش نین هیچ لێدوانێك تایبه‌ت به‌م تاوانه بده‌ن و بێده‌نگیان هه‌لبژاردووه .
مافیاكانی شاری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و یاساییان له‌پشته‌وه‌یه وتائێستا سنورێكیان بۆ دانه‌نراوه ،سه‌رباری په‌لاماردان و چه‌ته‌گه‌ری و هه‌ڵكوتانه سه‌رخه‌لك ده‌ستیان به‌سه‌ر مولك و ماڵی خه‌لك و گشتیشدا گرتووه،دواتر له رێگه‌ی یاساییه‌وه مامه‌ڵه‌ی كرین و فرۆشتن به‌سه‌ر مولك و ماڵی داگیرکراودا ده‌كه‌ن .