بۆ یەكەمجار هێڵی فڕۆكەوانی كوردستانی به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌

 

له‌ دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رووی وڵاتانی دونیا, لە هەولێر كردنەوەی یەكەم هێڵی فڕۆكەوانی كوردستانی بەفەرمی راگەیەندرا.

هێڵی فڕۆكەوانی (فڵای ئەربیل)، دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لە یەكەم قۆناخدا گەشتەكانی بۆ هەشت وڵاتی جیهان ئەنجام دەدات، یەكەم گەشتی ڕۆژی 16ی ئەم مانگە دەبێت، لە نێوان هەولێر و ستكهۆڵمی پایتەختی سوید.

بەم بۆنەیەوە كۆمپانیاكە دوێنێ یەكشەممە رایگەیاند كە جگە لەم دوو فڕۆكەیەی ئێستە هەیانە، لە ماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەیەكی نوێ دەكڕن و ژمارەی گەشتەكانیان زیاد دەكەن.

لە ئێستەدا تەواوی ستافی كۆمپانیا فڕۆكەوانیە كوردیەكە، سەر بە نەتەوەی كوردن، تەنها كاپتنەكان نەبن، هەروەها تابلۆیەكان و نووسینەكانی سەر تەواوی كەلوپەل و كەرەستەكانی ناو فڕۆكەكان، رێنمایی و زانیارییەكان بەزمانی كوردی نوسراون.

Back to top button