مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی له كوردستان رێكاری یاسایی دژی یونس ڕاوی ده‌گرنه به‌ر
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/06/يونس-راوي.jpg)
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له نووسراوێكی فەرمیدا به ژماره (٣٢٨) له ١١ی٦ی٢٠١٨ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كردووه‌و داواده‌كات كه رێكاری یاسایی دژی (یونس ڕاوی ) بگرنه به‌ر .
له نوسراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی دا هاتووه و ده‌لێت:” هاولاتی یونس ڕاوی رۆژانه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هێرش ده‌كاته سه‌ر بنه‌ما پیرۆزییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و سه‌رجه‌م موقه‌ده‌سات و پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانی خستووه‌ته به‌تانه‌و ته‌شه‌رو گالته پێكردن و بێڕێزی كردن به‌رامبه‌ر خودای گه‌وره و پێغه‌مبه‌رو قۆرئان و ئیسلام و بیر‌و باوه‌ری زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان “.
له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌شڵێت:” یونس ڕاوی ده‌لێت: شتێك نییه به ناوی ئیسرا‌و میعراج و قورئان بۆ بێ عه‌قله‌كان هاتووه و ته‌شهیر به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ابوبكری صدیق ده‌كات .
له كۆتاییدا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یەكێتی زانایان ده‌لێت:” ئه‌م بۆچونانه‌ی ناوبراو پێچه‌وانه‌ی یاسایی كارپێكراوی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه ،پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ده‌ستوری و یاساییه‌كانه و داواكارین رێكاری یاسایی یگرنه به‌ر “.
![](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/06/131162018kkkkk-217x300.jpg)