حكومهتی ههرێم به بۆنهی جهژنهوه پێنج رۆژی كرده پشوو.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، پێنج رۆژ پشووی راگەیاند بهفهرمی.”
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 10/6/2018 رایگەیاند.”بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لە رۆژی پێنجشەممە 14/6/2018 تاوەکو رۆژی دووشەممە 18/6/2018 پشوو بەردەوام دەبێت و، لە رۆژی سێشەممەوە دەوام لە دامودەزگاکانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە”.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەفین دزەیی:-
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وجیهان دەكەین وهیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دڵخۆشی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان و پتەوتركردنی یەكڕیزی گەلەكەمان.
بەم بۆنەیشەوە رایدەگەیەنین، پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە 2018/6/14 دەست پێدەكات و تا رۆژی دووشەممە 2018/6/18 بەردەوام دەبێت و رۆژی سێ شەممە 2018/6/19 دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە