وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی بینینی مانگی راسپاردووە کە رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە بۆ ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.”
له‌و باره‌وه، (نه‌به‌ز ئیسماعیل) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی راگه‌یاند.” كه رۆژی پێنجشەممە 14ی حوزەیران کە دەکاتە 29ی رەمەزان لیژنه‌ی بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌زنی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشانبكه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی ئاماژەی بەوەشداوه.” كه هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ دیوانی وه‌قفی سونی عیراق و سعودیه، بۆیە ئه‌گه‌ر شه‌وی پێنجشه‌ممه مانگ ببینرێت ئه‌وه رۆژی هه‌ینی ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن،
گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف داواشی لە هاوڵاتیان کرد.” کەشەوی پێنجشەممە بەدوای مانگا بگەڕێن، لە ئەگەری بینینی دا لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگاداربکەنەوە.