میسی واز له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌هێنێت.

له‌ باره‌ی وازهێنانی لیۆ میسی به‌ یه‌كجاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، جارێکی تر رۆژنامەنوسە بە ناوبانگەکەی ئیسپانیا (ئیدواردۆ ئیندا) دەردەکەوێتەوەو نهێنیەکی گەورە لەسەر ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە میسی بڵاودەکاتەوە.”

ئیدوارۆد ئیندا گەورە رۆژنامەنوسی بە ناوبانگی ئیسپانیا بەشداری بەرنامەی چرینگیتۆی کردەوەو ئاشکرای دەکات میسی وازدێنێت ئەگەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مۆندیالی 2018ی روسیا بباتەوەو ئەو یاریزانە ئەو نازناوە گەورەیە بۆ وڵاتەکەی بەدەست بێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ میدیایەکی ئیسپانی و جیهانی ئەم نهێنیەیان بڵاو نەکردۆتەوەو بۆ یەکەم جارە ئیدواردۆ ئیندا ئاشکرای دەکات.

میسی پێشتر دوای دۆڕانیان لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بە چێلی، بڕیاریدا چیتر یاری بۆ ئەرجەنتین نەکاتەوە، بەڵام لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوەو لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەشداری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی2018ی  روسیای کردو توانی تانگۆ بۆ مۆندیال سەربخات.

ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2018ی روسیا لە گروپی چوارەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی (نەیجیریا و ئایسلەندا و کرواتیا) یاری دەکات.

Back to top button