رۆنــــــــــــاڵدۆ بڕیاری خۆیدا له ریال مهدرید
رۆژنامەنوسی نزیک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، له بارهی رۆیشتنی ئهو یاریزانه له مهدرید دهڵێت.” رۆناڵدۆ دەیەوێت بمێنێتەوە بەڵام ئیدارەی یانەکە بە نیازبوون بیفرۆشن.”
ئیدۆ ئەگێری، باس لە داهاتووی ئەو ئەستێرەیە دەکات و دەڵێت.” كه کریستیانۆ لە ئێستادا دەیەوێت بمێنێتەوەو لەریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید نەڕوات، بەڵام ئەو یاریزانە ئاشکرای کردووە کە یانەی ریاڵ مەدرید ویستویانە دەستبەرداری ببن.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی رابردوو هەڕەشەی چوونی لە یانەی ریاڵ مەدرید کرد ئەگەر موچەکەی بۆ زیاد نەکەن ئەوا لەم یانەیە دەڕوات.
رۆژنامەنوسە ئیسپانیهكه دەڵێت.” خۆرخێ میندێزی بریکاری رۆناڵدۆ ئاشکرای کردووە رۆناڵدۆ دوو گرێبەستی گەورەی بۆ هاتووەو لە پێناو ئەوەی لە ریاڵ مەدرید بڕوات بەڵام قبووڵی نەکردووەو بڕیاری مانەوەی داوە.