تا ئێران ده‌ست و پۆی نه‌بڕێت له‌ناوچه‌كه گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناتوانرێت هیچیان له‌گه‌ڵ بكرێت
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تاوه‌كو ئێستا هیچ لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گروپه خیانه‌تكاره دانه‌نراوه، هیچ دادگایه‌ك نه‌یتوانیوه، ئه‌م خائینانه دادگایی بكات، له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، ئاشكرا كردووه، دادگایی نه‌كردنی گروپی خیانه‌تی 16ی و لێ نه‌پێچینه‌وه له‌و گروپه، له‌ناو یه‌كێتی، یه‌كێتی هه‌م له‌رووی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ئیداری ئه‌وه‌نده لاواز كردیه له‌ئێستادا له‌ناوچه‌كه بۆته جێگای گاڵته‌جاری”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیه‌یی یه‌كێتی كه ناوه‌كه‌ی لای خواكوڕك پارێزراوه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له‌ئێستادا كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆسپێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م ئێران، ئێران ناتوانێت زۆر ده‌ست بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ببات، چونكه ئه‌زانێت شه‌ق بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌م له‌رووی سه‌ریازیی و هه‌م له‌رووی ئیداری و دارایی یه‌كێتی ده‌بێت، كه ئه‌م جۆڕه جیابوونه‌وه‌یه‌ش یه‌كێتی له‌ناو ده‌بات، به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه كه قه‌ت ناشاردرێته‌وه، تا ئێران مابێت به‌م هه‌موو هه‌ژموونه‌ی له عێراق و تایبه‌تی له‌سلێمانی، كه‌س ناتوانێت به‌رپێی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بگرێت، نه‌ك دادگا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ئێران به‌هه‌موو توانایه‌ك له‌پشتی ئه‌و گروپه‌یه، و ئێواره‌ی 12ی 5ی 2018 له كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێرانی هه‌موو كه‌سێكی تووشی شۆككرد ته‌نها ئه‌م گروپه نه‌بێت، ده‌نگ سوتاندنی ئه‌و كۆگایه‌ی ره‌سافه له به‌غدا شۆكێكی تری گه‌وره تر بوو، كه ئێران خوڵقاندی، وه له‌هه‌مانكاتیش دا بریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیش كه سه‌رتاپای ئه‌ندامانی ئه‌م په‌رله‌مانه ماوه به‌سه‌ر چووه نزیكن له ئێرانن، ئه‌مه‌ش شۆكێكی تر بوو كه ترسی خسته دڵی هه‌موو یه‌كێتی به‌ڵام ته‌نها گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بێت”.