پارتی ڕەسافەی سوتاند!!

كارزان سه‌لام
 
جا گوێت لێ بێت بزانە ئەم دوو رۆژە چ بەزم و بالۆرەیەک لێرە دەوتریت لەسەر سوتاندنی بنکەکانی کۆمسیۆن ..تەبعەن هەوڵ بۆ ئەوە نادرێت بزانن ئەو دەستە ڕەشەی ئاگری لە ئیرادەی میللەت بەردا کێ بوو، ئەوا ئێستا لە خەمی دەنگەکان نین تەنها سەعی لەوەدا ئەکەن چۆن رێگایەک بدۆزنەوە تا دەستی بە ڕەسافە بگەیەنن بە پارتی،جا بزانە چ تەحلیلێک ئەکەن.
سەیری ئەم مەهزەلەیە تاکە حیزبێکی کوردی و عێراقی لە کۆمسیۆنی باڵای عێراق یەک نوێنەر(کۆمسیار)ی نەبوو پارتی بوو،ئاخر ئەبێ کام کۆمسیاری یەکێتی و گۆڕان و …. هتد ئەوەندە خەمخۆری پارتی بێت بۆ بەرژەوەندی پارتی کار بکات و سندوقەکانی بۆ بسوتێنێت!!..هیچ پرۆسەیەکی هەڵبژاردن نەبوە پارتی هێندەی ئەم هەڵبژاردنە بە ساردو سڕی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ کردبێت، بەشداری نەکردن لە کەرکوک یەکێک بوو لە هۆکارەکان..لە چاو هەڵبژاردنی رابردوو پارتی هەم بە دەنگ و هەم بەکورسی کەمی کردوە. لە سلیمانی نیوەی دەنگەکانی وەک گۆشتی قوربانی دابەشکراوە و هێشتا ھەندێک ھەن ئەوەندە بێ چاوو ڕوو بیت باسی پارتی بکەیت و بڵێیت پارتی تەزویری کردوە!!.
جا ئەوەی لە بەغدا ڕووی دا زۆر ئاشکرایە چۆن کراوە برادەرانی ئەم زۆنەی خۆشمان چاک دەزانن چۆن ئەم کارە کراوە. بەڵام وەی با حالیان ئەگەر بتوانن بەرامبەر برای چاوڕەشی عەرەبمان هیچ قسەیەک بکەن.
فەرمون بەو هەموو سەرنجەی کە هەبوو بە یاسا بریاردرا دەنگەکان بەدەست جیا بکرێنەوە دە فەرمون جەماعەتی ئاگرەکە بدەنە دادگا وەک خۆتان دەتانوت سازش لەسەر یەک دەنگ ناکەین فەرمون سازش مەکەن
خوا بکات لە عێراق تەنها دەنگەکان بسوتێن دەنگدەرەکان نەسوتێن ،قەزاو بەڵای دەنگدەر لە دەنگەکان بکەوێت.
Back to top button