سوتێنەرانی سندوقەکانی دەنگدان دەستگیر کران

دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق چوار کەسی دەستگیر کرد کە تۆمەتبارن بە سوتاندنی سندوقەکانی دەنگدان،کە لە نێویاندا ئەندامانی ھێزەکانی پۆلیس و کۆمیسیۆنی تێدایە”.
 
دادوەر عەبدولستار بیرقدار ڕایگەیاند کە دادگای رەسافە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەرکردوە کە گومانی ئەوە دەکرێت بکەری سوتاندنی کۆگای سندوقەکانی دەنگدان بن”.
 
پێشتر قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە سوتاندنی کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدان کارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوە
Back to top button