عەبادی:سوتاندنی کۆگاکانی دەنگدان بۆ لێدانە لە عێراق

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق تایبەت بە سوتاندنی کۆگای سندوقەکانی دەنگدان ڕایگەیاند ئەوە پیلانێکی گەورەیە بۆ لێدان لە عێراق و پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی و قبوڵنەکراوەو پێویستە عێراقیەکان دژی بوەستنەوە”.
 
عەبادی ترسی خۆی نەشاردەوە لە گەورەیی مەترسیەکەو ئەوەی خستە ڕوو کە ڕۆژی سوتاندنی کۆگاکان ھاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی داگیرکردنی موسڵ لە لایەن داعشەوەو ھۆشداری دا لەە ڕووەوە داوای یەکڕیزی لە لایەنەکان کرد”.
 
عەبادی داوای لە ھێزەکانی پۆلیس کرد بە وردی چاودێری و پاسەوانی کۆگای سندوقەکان بکەن بەڵام نەچنە ناو کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدان”.
Back to top button