سه‌رۆكی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، به‌ڵگه‌مان بۆ رووخانی ئێران راده‌ستی ئه‌مریكا كردووه‌

مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتیحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له‌ پارته‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكایه‌ و له‌گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆته‌وه‌، ده‌لێـ” یەکەمجارە بەتایبەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ لایەنێکی فەرمی حکومەتی ئەمریکا کۆببنەوە و ده‌شلێـ” چه‌ندین به‌ڵگه‌مان راده‌ستی ئه‌مریكا كردووه‌ له‌سه‌ر رژێمی ئێران”.

مسته‌فا هیجری هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” کۆبوونەوەکە داخراو بووە و تایبەت بووە بە دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو کە لە ئەمریکاوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد، رایگەیاند “بە بەڵگە نیشانمان دا کە رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ئەوەی گەمارۆکانی لەسەر لادرا، ئەو داهات و دەستکەوتانەی لە بانکەکانی ئەمریکا هەیبوون، وەریگرتنەوە. لاچوونی گەمارۆکان ببووە هۆی ئەوەی ئێران دەستی کراوە بێت بۆ فرۆشتنی نەوتی زیاتر، بەڵام لەجیاتی ئەوەی ئەو دەستکەوتانە بۆ خەڵکی ئێران خەرج بکرێن، لەڕێگەی بەهێزکردنی گرووپە تیرۆرستییەکان و  دەوڵەتە تیرۆرستییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی دەسەڵاتی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکارهاتووە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لەو ماوەیەدا خەڵکی ئێران نەک رەوشی ژیانیان باشتر نەبوو، بەڵکو خراپتریش بووە، بۆیە دەمانەوێت گەمارۆکان بخرێنەوە سەر رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران”.

دۆخی ئێران هه‌روه‌ها دێت به‌ره‌و خراپبوون ده‌روات، له‌پاش پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنی ئەتۆمیی وڵاتانی 5+1 لەگەڵ ئێران،  بەوەش ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتەوە لووتکە و تادێت هەنگاوەکانی ئەمریکا دژی ئێران زیاتر دەبن، له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئۆپزسیۆنی ئێران له‌گفتوگۆدایه‌، بۆ هه‌نگاو نان بۆ كۆتایی هێنان به‌رژێمی ئێران”.

Back to top button