ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی كه په‌كه‌كه رفاندبووی ئازاد كران
پاش ئه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) له ناحیه‌ی وه‌رتێ سێ گه‌نج ده‌رفێنێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بزر ده‌كرێن، ئه‌مرۆ كاتژمێر 10 ئازاد كران”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ی كه له شارۆچكه‌ی ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌لایان په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیر كران ئازاد كران”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی 12ی 6ی 2018 كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌م سێ گه‌نجه ئازاد كراون، ئێستا به خێزان و كه‌س و كاری شاد بوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌مه چه‌ندین جاره پارتی كرێكارانی كوردستان خه‌ڵك ده‌رفێنێت و ده‌كوژێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه، به‌رده‌وام بوردوومانی فرۆكه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گوندانه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری تووره‌ی و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كانی سنور”.