حشدی شه‌عبی هاوڵاتیه‌كی كوردی شه‌به‌ك ده‌كوژێت.. بزانه ته‌رمه‌كه‌ی له‌كوێ دۆزراوه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، هاوڵاتیه‌كی كوردی شه‌به‌ك، دوایی ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و ده‌كوژرێت و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه”.
هاوڵاتی حسین خروش ئه‌مین، كه كوردی شه‌به‌كه، دانیشتووی به‌رتله‌یه و خه‌ڵكی گوندی باسخرهیه، له رۆژی 11ی 6ی 2018 له‌لایان لیوای 30ی حشدی شه‌عبی له ناوچه‌ی نه‌بی یونس، له لای چه‌پی مووسڵ ده‌ستگیر ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، پاش ده‌ستگیركردنی ( حسین حروش ئه‌مین) هاوڵاتی كوردی شه‌به‌ك، پاش ماوه‌یه‌ك له‌هه‌مان رۆژدا ده‌كوژرێت، ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی (تی‌س خراب) ده‌دۆزرێته‌وه”.
حسین حروش پاش هاتنی داعش بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، له به‌رتله مابوو و پاشان چوبوه هه‌ولێر و پاش رزگار كردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ده‌ستی داعش گه‌رایه‌وه به‌رتله و له رۆژی 11ی 6ی 2018 له‌لایان حشدی شه‌عبی ده‌كوژرێت”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د. سه‌دا 51ی خاكی كوردستان كه‌وته به‌رده‌ستی حشدی شه‌عبی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه رۆژانه تاوانی كوشتن و برین و به‌ند كردنی خه‌ڵكی لێ بكه‌وێته‌وه”.