دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌لێت متمانه‌ی ته‌واوم به‌ کیم جۆنگ ئون هه‌یه‌

دوای کۆبوونەوەى لووتكه‌ى نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، رێبه‌رى کۆریای باکوور، دۆناڵد ترەمپ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا له‌ كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند”متمانه‌م به‌ كيم هه‌يه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كى باشم له‌گه‌ڵى پێكهێنا، من متمانه‌م هه‌يه‌ كيم ئاماده‌يى تێدايه‌ چەکە ئەتۆمییەکانی دابماڵێت ده‌شلێـ”له‌باره‌ى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌ كۆرياى باشوور، گفتۆگۆم له‌گه‌ڵ كيم نه‌كردووه‌ و له‌نزكترين كاتدا له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كيم، قسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باشوور ده‌كه‌م”. 


سه‌باره‌ت به‌ دانوستاندنه‌كان تره‌مپ وتى: “دانوستاندنه‌كان به‌رهه‌مى باشيان هه‌بوو و، راشكاوانه‌ بوون، لوو‌تكه‌ى ئه‌مريكا – كۆرياى باكووريش سه‌لماندى كه‌ ده‌كرێ گۆڕانكارى بكرێ، 
هه‌ر سه‌باره‌تی به‌ سزاکانی سەر پیۆنگ یانگ، ترەمپ وتى: ” لە دوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە، سزاکانی سەر کۆریای باكوور هەڵدەگرین، دۆناڵد تره‌مپ له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌دا ئاشکراى کرد كه‌: “کۆریای باکوور دەستی کردوە بە داماڵینی مووشەکەکانی و پرۆسەکە دەستیپێکردوە و ئه‌ويش بەڵێنیداوه‌ مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەیان لەگەڵ کۆریای باشوور رابگرێت، ترەمپ وتیشی: “له‌گه‌ڵ كيم باسمان لە رەوشی مافی مرۆڤ كرد لە کۆریای باکوور”. 

شایانی باسه‌، دۆناڵ ترەمپ و کیم جۆنگ ئون بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12ى حوزه‌يران دوای کۆبوونەوەیان، یاداشتنامه‌يه‌كى چوارخاڵیان واژو کرد و هەردوولاش بانگێشتى یەکدییان کرد بۆ سه‌ردانى پایتەختەکانیان.

Back to top button