عه‌بادی :هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن پیویستی به‌ بریاری دادگا هه‌یه‌

دوای كۆتایهێنانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:”له‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تدا نییه‌،هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌”.
 
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ده‌ڵێت: “دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن، پێویستى به‌ حوكمى دادگا هه‌یه‌ و ته‌نها دادگا ده‌توانێت بڕیارى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌لبژاردن بدات”.
 
سه‌باره‌ت به‌به‌زاندنی سنوری خاكی عێراق و به‌ هاتنى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى عێراق، حه‌یده‌رعه‌بادی گووتی: “هیچ ڕێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌ و هاتنى سوپاى توركیاش، ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌ له‌ توركیا”.
Back to top button