كه‌ركوك… حه‌شدی شه‌عبی له هه‌لكوتانه سه‌رماڵ و گرتن و كوشتنی گه‌نجانی كورد به‌رده‌وامه
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی6ی2018 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە بیانووی دەستبەسەرداگرتنی چەك لە ماڵان، هەڵیانكوتاوتە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیی كورد لە گەڕەكی (عەسكەری)ی شاری كەركووك.
حه‌شدی شه‌عبی گەڕان و پشكنینی بۆ سه‌ر ماڵه كورده‌كان له كه‌ركوك زیاتر كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ڕابردوو هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ی داوه‌و كه‌متر له سێ مانگ به‌سه‌ر داگیركردنی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كوژراوه‌كانیان له‌شاری كه‌ركوك.
ئێستا دانیشتوانی شاری كه‌ركوك گللەیی ئەوە دەكەن كە ئەو هێزانەی لە كەركووكن ناتوانن هاووڵاتییان بپارێزن و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند حاڵەتی کوشتن و ڕفاندنی گەنجانی کورد و تۆمار کراوە.
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری2017 بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتیی كەركووكیان داگیر كرد و ئێستاش دۆخی ئەمنیی شارەكە تێكچووە.