گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پیلانى ده‌ركردنی فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و رێبوار تاڵه‌بانى داڕشتووه
پاش ئه‌وه‌ی دادوه‌ر سه‌باح مه‌جید ئیبراهیم به دوو نوسراوی جیاواز فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌ك له ( د.نجم ا‌لدین كه‌ریم و رێبوار تاڵه‌بانی ) ده‌ركرد ،به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دادوه‌ر سه‌باح مجید ئیبراهیم سه‌ر به گرووپی خیانه‌تكارانی 16ى ئۆكتۆبه‌ره و تاكه پالنهریش ئه‌وه‌بووه كه لای به‌غداد خۆی خۆشه‌ویست بكات .
محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: “ئه‌و دادوه‌ره‌ى كه فه‌رمانى بۆ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك و رێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كه‌ركووك ده‌ركردووه، ئامۆزایه‌كى جێگرى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتییه له كه‌ركووك، ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى بۆ ده‌ستگیركردنى به‌رپرسانى كورد بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت لای به‌غدا خۆی خۆشه‌ویست بكات، یانیش ته‌وجیهی لایه‌نێكى سیاسییه، به‌ڵام له %100 ده‌ستێكى سیاسی له‌پشت فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ د. نه‌جمه‌دین و رێبوار تاڵه‌بانى هه‌یه، هه‌روه‌ها ماوه‌ى یه‌ك مانگه عه‌بدولڕه‌حمان بازرگان، كه كورده و به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى كه‌ركووكە ده‌ستگیر كراوه و ڕه‌نگه سبه‌ینێ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ئێمه‌ش ده‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كه‌مان”.
سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕاشیگه‌یاند:”پێشتر ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى دادگا كردبوو له‌مه‌ڕ رێبوار تاڵه‌بانى و تێدا داوایان له دادگا كرد كه رێبوار تاڵه‌بانی ئیمتیازى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك وه‌رده‌گرێت، له كاتێكدا خۆی جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه و دواى ئه‌وه‌ى كه حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بوو له كوتله‌ى توركمان، پاشان بوو به په‌رله‌مانتار، ئیتر ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی مایه‌وه و له شوێنه‌كه‌شی به‌گوێره‌ى یاسا جێگره‌كه‌ى به وه‌كاله‌ت ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن، بۆیه به تۆمه‌تى 68 مانگ ئیمتیازاتى پۆستی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكى وه‌رگرتووه دراوه‌ته دادگا و ئه‌و سكاڵایه له دژی رێبوار تاڵه‌بانى سیاسییه و رێبوار تاڵه‌بانى له‌دواى 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ڕابردوه‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك، بۆیه داواى كردووه كه ئه‌و دادگاییكردنهى بگوزارێته‌وه بۆ هه‌ولێر و پاشان ئاماده‌ی دانیشتنى دادگایهكهى ده‌بێت، چونكه هیچ شتێكى نایاسایی نه‌كردووه، و به‌پێی یاساش زۆر ئاساییه داواكار یان داوالێكراو داوا بكات له هه‌ر شارێك دادگاكه‌یان بگوازرێته‌وه بۆ شارێكى تر”.
لای خۆیه‌وه نووسینگه‌ى سه‌رۆك بارزانى لێدوانێكى بڵاو كردەوه و تێیدا ڕایگه‌یاند:” ده‌ركردنى بڕیارى گرتنى رێبوار تاڵه‌بانى درێژه‌پێدانى خیانهتكهى 16ى ئۆكتۆبه‌ره و ئه‌م جۆره كرده‌وانه و گرتن و سزادانى خه‌ڵكى نیشتمانپه‌روه‌ر نابێته هۆی سڕینه‌وه‌ى خیانه‌ته‌كه‌یان، ئه‌وه‌ى ده‌رهه‌ق به رێبوار تاڵه‌بانى كراوه، به‌هۆی هه‌ڵوێسته نیشتمانی و كوردپه‌روه‌رانه و عهداتلهتخوازیى ئه‌و بووه و ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه هه‌موو لایه‌ك ده‌یزانین، ئێستاش هه‌موو كوردێكى دڵسۆز پشتیوانیى رێبوار تاڵه‌بانین، سه‌رۆك بارزانیش به هه‌موو هێزه‌وه پاڵپشتی ده‌كات”.
له نووسراوێكى دیكه‌دا كه‌واژۆی دادوه‌ر سه‌باح مه‌جیدی له‌سه‌ره، تێدا بڕیارى ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵكى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووكى داوه، نووسراوه‌كه جگه له ده‌ستگیركردنى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ته‌واوى سامان و موڵگه گواستراوه و نهگواستراوهكانى بۆ ده‌ركردووه و دادگاكه ته‌واوى ده‌زگاكانى ناو كه‌ركووكى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر موڵكه‌كانى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم.
ئه‌میره كه‌ریم زه‌نگه‌نه، نوێنه‌رى كه‌ركووك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند:”سه‌باره‌ت به د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و رێبوار تاڵه‌بانی، كه ئێستا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌وان هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بووه و پاڵپشتیی پرۆسه‌ى ریفراندۆم بوونه له كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك هه‌ڵبكرێت و به‌شه‌كاوه‌یی بمێنێته‌وه، پاشان له‌دواى ریفراندۆم بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌غدا چه‌نده دژی كورده و ئه‌وان ده‌زانن كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌من و ئاسایش تێیدا به‌رقه‌راره و نایانه‌وێ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان و ئاسایش تێیدا به‌رقرار بێت، بۆیه ئه‌و دوو كه‌سه‌ش باجی كوردایه‌تییان ده‌ده‌ن و ئێستا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌چێت”.
ئه‌میره كهیم زه‌نگه‌نه گوتیشی :ئه‌وه‌ى جێی داخه ئەوەیە كه دادوه‌رێكى كورد فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆیان ده‌كردووه و ئه‌و دادوه‌ره كورده‌ش سه‌ر به گرووپی خیانه‌تكارانی 16ى ئۆكتۆبه‌ره، بۆیه كه‌سانێك هه‌ن كه پیلانى ده‌ركردنی فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و رێبوار تاڵه‌بانى بۆ داڕشتووه و ئه‌وان هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه تاوه‌كوو دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ربكات، به‌ڵام خیانه‌تكاران كه كه كه‌ركووكیان فرۆشت، لایان ئاسایی بوو، ئێستاش ده‌بێت چاوه‌ڕوانى خیانه‌تى تریشیان لێ بكرێت.