هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری : كەركووك بە تەزویر ناگەڕێتەوە
ململانێ سیاسیییه‌كان و شه‌ڕی میدیایی له نێوان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قوڵتر ده‌بێته‌وه،هاوپه‌یمانی ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان به‌م دۆخه گه‌یاند، بۆیان نییه باسی مافی خه‌ڵك بكه‌ن و كه‌ركووك به ته‌زوویر ناگه‌ڕێته‌وه”. له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه هه‌ڵبژاردنمان كردووه، خۆ شووتیمان نه‌فرۆشتووه تا به شه‌رت بێت.
رێبوار كەریم، گوته‌بێژی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەوەری رایگەیاند: “ئەوانەی ھەرێمی كوردستان و كەركووكیان بەو دۆخە گەیاند 15 ساڵ نەوتەكەیان فرۆشت و 15 خولەك بەرگریان لێ نەكرد، ئەوانە بۆیان نییە بە ریاكارانە بێن باسی مافی خەڵكی كەركووك بكەن، كەركووك بە تەزویر ناگەڕێتەوە، كەركووك بە پاراستنی ئیرادە و خزمەتكردنی خەڵكەكەی دەگەڕێتەوە”.
لای خۆشیه‌وه ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نیت: “ئێمە ھەڵبژاردنمان كردووە و شووتیمان نەفرۆشتووە تا بە شەرت بێ، ھەركاتێك ھاوپەیمانی و گۆڕان دەنگ نەھێنن قبووڵیان نەبێت، سندووقی دەنگەكان لە بەغدا سوتێندراوە، ئەترسین ئەوەش بخەنە سەر یەكێتی. ئەو كەسانەی قسە لەسەر یەكێتی دەكەن جارێ با ھەڵوێستی سیاسی خۆیان راست بكەنەوە، ئێمە بێ منەتین لە ژماردنەوەی دەنگەكان و دووبارەكردنەوەی ھەڵبژاردن”.
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان گووتی: “حاڵەتێك دروستبووە ھەندێك لایەن ھەن لە پرەنسپی كاری خۆیان لایانداو، ئەو زمانەی بەكاردەھێندرێت زمانی میدیا نییە، بەڵكو زمانی شەڕ و جنێوە”.