عه‌فرین… داعش لە بەرانبەر ئازادکردنی ئێزدییە ڕفیندراوەکان داوای پاره‌ ده‌كات

زیاتر لە ھەموو پێکھاتەیەکی سووریا، کوردانی ئێزدی بوونەتە قوربانی، چونکە جگە لە تۆمەتی کوردبوونیان باجی ئایینیشیان داوە. چالاکێکی کوردی ئێزدی دەڵێت: ٦٥ کوردی ئێزدی لە لایەن داعشەوە ڕفێندراون، لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای پارە دەکەنلە ڕۆژئاوای کوردستان و شاری عەفرین دووسەت ھەزار کوردی ئێزدی ھەن و تەنیا لە سنووری عەفرین ٢٢ گوندی کوردی ئێزدی ھەن، جگە لەوانەی لە سەنتەری شارەکەدان.
 
کاوە عیدۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی جڤین بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند: “دوای ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان، کوردانی ئێزدی پەراگەندە بوونە و بەشێکیان بوونەتە ئامانجی گرووپە تیرۆریستی و توندڕۆکان، ئەوانەیشی لە سنووری عەفرین نیشتەجێ بوون دەتوانم بڵێم کەسیان لە شوێنی خۆیان نەماون، ژمارەیەک لە خێزانە ئێزدییەکانی عەفرین ئاوارەی شاری ھەولێر و دھۆک بوون، ھەروەھا ژمارەیەکی دیکە ڕوویان لە وڵاتانی تورکیا و لوبنان و ئوردن کردووە و ئەوانی دیکەش دەربازی وڵاتانی یونان و ئۆسترالیا و ئەوروپا بوونە.
 
سەرۆکی ڕێکخراوی جڤین بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ڕاشیگەیاند: “بە ھۆی جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینییەوە کوردانی ئێزدی لە عەفرین کراونەتە ئامانج و ناچار کراون ناوچەکە چۆڵ بکەن و ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ بێڵن، چونکە بە ھۆی ئەو ھێرشانەوە ژمارەیەک ئێزدی بوونەتە قوربانی و جگە لە کوشتنیان نزیکەی ٦٥ کچ و ژنی ئێزدی کەوتوونەتە دەست داعش، ئێستا لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داعش بۆ ھەر یەکێکیان داوای پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکایی دەکات.”
 
کاوە عیدۆ گوتیشی: “لەبەر ئەوەی بە ھەموو لایەک هەوڵی لەنێوبردنیان دەدرێت، تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەی ھەموو گوندەکانی ئێزدی لە عەفرین خەڵکی عەرەبیان تێدا نیشتەجێ کراوە، بەو شێوەیە کە سوپای ئازاد بە زۆرەملێ عەرەبەکانی گواستووەتەوە سەر گوندەکانی کوردی ئێزدی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردنشینەکان.”
 
Back to top button