یه‌كێتی هانا بۆ سیستانی ده‌بات
دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وبریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و سوتانی به‌شێك له سندوقه‌كانی ده‌نگدان له به‌غدا, عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تاریك هه‌نگاو ده‌نێت, بۆیه یه‌كێتی له پێناو یه كڵا كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئایه‌تولا عه‌لی سیستانی ده‌كات داوا ده‌كات چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12-6-2018 په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یه‌نرایه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه ئایه‌توڵا عوزما عه‌لی سیستانی، كه هیممه‌ت و حیكمه‌تی خۆی بخاته‌كارو كێشه‌ی نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر به‌پێی رێسای هه‌ڵبژاردن و یاسا‌و ده‌ستوور به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتیدا بۆ ئایه‌توڵا عوزما عه‌لی سیستانی‌دا هاتووه، عیراق به دۆخێكی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی ته‌وافقی فراوان، به‌رپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی و سیاسی و یاسایی گه‌وره‌یه‌و رێزگرتنیشه له مافی ده‌نگده‌دران.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی یه‌كتێتیدا هاتووه، ئێمه وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بین له چاره‌سه‌رو به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی هێزه كوردستانییه‌كان كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دابینكردنی مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵ‌دا.