رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی:حەشدی شەعبی دوو ساڵە 643 كەسی بێسەروشوێنكردوە
دوای داگیركردنی بهشێك له خاكی كوردستان به هاوكاری گرووپی خیانهتكاری یهكێتی, حهشدی شهعبی دهستی داوهتهوه كوشتن و بێ سهروو شوێنكردنی ژمارهیهكی زۆری هاوڵاتی سڤیڵ, رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە ماوەی دووساڵە 643 كەس بێسەروشۆێن كراون كە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە كەلەمانگی حوزیرانی ساڵی 2016 رفێندراون.
بەگۆێرەی ئەو راپۆرتەی كە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ماڵپەری خۆی بڵاویكردوەتەوە : بێسەروشۆێنكراوەكان خەڵكی شارۆچكەی سەقڵاویەی سەر بە پارێزگای ئەنبارەن.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە ئەو هاوڵاتیانە لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی فەلۆجە لە تێرۆریستانی داعش رەفیندراون،كەس و كاری ئەو هاوڵاتیانە دڵنیا نین لەوەی رفێندراوەكان لە ژیاندا ماوەن یا نا.
بەگۆێرەی گەواهیدانی ئەو كەسانەی كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبیەوە رفێندرابون ، بەرەبەیانی رۆژی 3 حوزیرانی 2016 هەزاران ژن ومنداڵ وپیاو لە ناوچەی سەقڵاویە لەلایەن چەكدارەكانی حەشدی شەعبیەوە رێگریان لێكراوە.
پاشان چەكدارەكان ژن ومناڵەكانیان جیاكردەوەو نزیكەی 1300 پیاوو گەنجیان بەرەو بیناو گەراج وكۆگا بازرگانیە چوڵكراوەكان بردوە لەویش ناسنامە ومۆبایل و شتە گران بەهاكانیان لێسەندوون ودەستیان بەسەردا گرتوە.
بەگۆێرەی ئەو شایەد حاڵانە سەرجەم ئەو كەسانەیان قۆڵ بەست كردوە نزیكەی 643 كەسیان لێجیاكردوەتەوە بە پاس و ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر بۆ شۆێنێكی نادیاریان گواستونەتەوە كە تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە باسیان لەوەشكردوە بە توندترین شێوە ئازارو ئەشكەنجە دراون ورێگەیان نەداوە خواردن وخواردنەوە بخون وبخۆنەوە وتەنانەت رێگەیان نەداوە بچنە سەر ئاویش.
رێكخراوەكە باسی لەوەشكردوە سەرباری ئەوەی چەندین جار داوایان لە حكومەتی عیراقی كردوە چارەنوسی ئەو بێسەروشۆێنكراوانە ئاشكرا بكات بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە وەڵام نەدراونەتەوە.