عەبادی: هەڕەشەكانی توركیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە
دوای ئه‌وه‌ی به‌ر پرسانی توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و له‌شكركێشی و ده‌ست درێژیانه‌ی بۆ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان, هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌و ناوچانه‌كردووه كه بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی لێیه به تایبه‌ت له شنگاڵ و قه‌ندیڵ و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كه‌مپی مه‌خمورده‌كات,ئەمڕۆ سێشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند هەڕەشەكانی توركیا لەبارەی هێرشكردنە سەر هێزەكانی پەكەكە لە ناو خاكی عێراق تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.
عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە بەغدا رایگەیاند لێدوانەكانی بەرپرسانی حكوومەتی ئەنقەرە لەبارەی ڕاوەدوونانی هێزەكانی پەكەكە لەناو خاكی عێراقدا، تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری توركیایە.
عەبادی رایگەیاند كە هیچ ڕێكەوتنێك لەگەڵ لایەنی توركیدا لە ئارادا نیە لەبارەی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر پەكەكە لەنێو خاكی عێراقدا.
جێی باسە ماوەیەكە بەرپرسانی توركیا ئاماژە بەپلانی هێرشكردنە سەر هێزەكانی پەكەكە لە شنگال و مەخموور دەكەن.