وازهێنانی قادری حاجی علی له‌ گۆران ترسی لای چیای نه‌وشیروان مسته‌فا دروست كردووه‌

ڕۆشتنە ماڵەوەو وازهێنان لەکارکردن بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن قادری حاجی عەلی-یەوە ترسی لای چیای کوڕی نەوشیروان مستەفا دروست کردووە.
 
دوای شکستهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکردنی قادری حاجی عەلی بەهۆکاری شکستەکە ناوبراو پاش دروستبوونی کێشە لەگەڵ چەند هەڵسوڕاو بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەکەدا بۆ ماوەیەکی زۆر واز لە بزوتنەوەکە دەهێنێت و بەهیچ جۆرێک سەردانی مەکۆی سەرەکی گۆران ناکات.
 
ئەم دابڕانەی قادری حاجی عەلی ترسی لای چیای کوڕی (نەوشیروان مستەفا) دروستکردووە، داوای کردووە لە خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بە زوترین کات چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەو شکستە گەورەیەی بەسەریداهات بەرگەی لەدەستدانێكی تری ئاوا گەورە ناگرێت.
Back to top button