قوباد تاڵه‌بانی ته‌واوی خانوو دوكانه‌كانی قه‌زای دوكان تاپۆده‌كات

جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیانی سنوری قەزای دوكان دەركرد و فەرمانیكردوە بەجێبەجێكردنیان.
 
فه‌رمانه‌كه‌ی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ژماره‌ (٢٧١١ و ٢٧١٢ ڕۆژی ١١ـی حوزەیرانـی ،٢٠١٨ دەركراوە كە ژمارەیەك بڕیاری لەخۆگرتووەو جەختكراوەتەوە لەسەرئەوەی، “خانوە بێ تاپۆكانی ناو نەخشەی بنەڕەتی سنوری شارەوانی دوكان تاپۆ دەكرێن، ھەروەھا ئەو دوكانانەی لەساڵانی ڕابردودا دروستكرابوون و بەناوی شارەوانیەوە مابون تاپۆدەكرێن”.
 
ئەمەی خوارەوە تەواوی بڕیارەكانە…
 
یەكـــەم/ خانوە بێ تاپۆكانی ناو نەخشەی بنەڕەتی سنوری شارەوانی دوكـــان تاپـــــــــــۆ دەكرێن.
دووەم / ئەو دوكانانەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە سنوری شارەوانی دوكان دروست كراون بەناوی شارەوانیەو مابوون تاپـــــــۆدەكرێن.
سێیەم / ئەوزەویانەی كەبەتاڵن لە سنوری شارەوانی دان لە نێوان خانوو و كەلاوەكاندان بەپێی یاسای ۳۲ ـی ساڵی ۱۹۸٦ مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
 
چوارەم / كێشەی ھاوڵاتیانی گەڕەكی باسكە باریك سەربەحرەكە وگەڕەكی ئاشتی كە پێشتر خانویان ھەبوە و ڕاگوێزراون قەرەبوو دەكرێنەوە بە پێدانی زەوی بە سود وەرگرتن لە زانیاریەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكــان.
 
٭ ھەروەھا پێدانی دەسەڵاتی چاك كردن و ڕاست كردنەوەی ھەڵەی ناو دراوە به‌ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكان و سەرۆكی شارەوانی سەنتەری پارێزگان، له‌كاتێكدا پێشتر ئەم دەسەڵاتە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە.
 
٭ ھەر بۆ بەرچاو ڕونی زیاتری ھاوڵاتیانی قەزای دوكان داھاتی ئەم بڕە پارەیەی كە وه‌ك (رسومات) وەردەگیرێت لە ھاوڵاتیان، بۆ پڕۆژە خزمەت گوزاریەكان سنووری شارەوانی دوكان سەرف دەكرێت.
Back to top button