راكان سعید جبوری داوا دەكات بەرپرسێكی تری كورد لە كەركوك لاببرێت
پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەهەوڵی لابردنی بەرپرسانی كورد لە پارێزگاكە بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێكی بۆ بەغدا كردووە.
بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكی(راكان سەعید جبوری) پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كه وێنهیهكی دهست “خواكوڕك” كهوتووه به ژماره (5307) رۆژی 28یئایاری 2018 ئاراستهی وەزارەتی وەرزش و لاوانی بەغدا نوسینگهی وهزیر كراوهو تێیدا داوای كردووە بەرپرسێكی تر لەجێگەی بەڕێوەبەری وەورزشی و لاوانی پارێزگاكەی دابندرێت.
لەنووسراوەكەی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەتدا هاتووە، كە جبوری داوای كردووە (سوهەیل ئەحمەد عەبدولڵا) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی شارەكە لەجێگەی بەرپرسە كوردەكە دابنێن.