یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ی گۆڕانكاری له نێو پارتی له لقی (12)ه‌وه ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له ئۆرگانه حزبیه‌كانی دا, ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێكردنی گۆڕانكیاریهكانی به گۆڕینی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێكرد له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێكرد.
به‌سام عه‌لی، كه ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كاربوو، راگه‌یاند، پلانی پارتی بۆ هه‌ڵه‌بجه پلانێكی درێژخایه‌نه‌و له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ش درێخی ناكات.
پێشتر له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان، سەرچاوەیەکی باڵا لە ناو پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو، ژمارەیەک کادری گەنج بەرپرسیارەتی چەند لقێک وەردەگرن.
پارتی دوای بەدەستهێنانی (25) كورسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە ئێستاوە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەستپێکردووە و سەرەتاش بە گۆڕانکارییەکان دەست پێدەکات.
بڕیاره له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.