پۆلیسی هەولێر، پلانی ئەمنی بۆ ڕۆژانی جەژنی رهمهزانی پیرۆز ئاشكرا كرد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان دادەڕێژێت.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند:” دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و دەوروبەری، بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و سەرجەم هێزە تەناهییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕشتووە”.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر” پلانە ئەمنییەكە لە پێنجشەممەوە تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت و جگە لەوەی تیمەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەرەوە و ناوەوەی شار بڵاوەیان پێ دەكرێت، لەناو كۆڵان و گەڕەكەكانیشدا مەفرەزەكانی هێزە هاوبەشە ئەمنییەكە، سەر و ماڵی هاونیشتمانیان دەپارێزن و دۆخی تەناهی دەخەنە ژێر كۆنتڕۆڵەوە”.